ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ سنوری گه‌رمیان پاره‌ی زه‌كاتی به‌ سه‌ر هه‌ژاراندا دابه‌ش كرد.


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی خۆی بۆ دابه‌ش كردنی زه‌كات، لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌رواری 21،22/6/2017 له‌ سنوری گه‌رمیان پاره‌ی زه‌كاتی دابه‌ش كرد به‌ سه‌ر نزیكه‌ی 165 خێزانی بێ باوك و ئاواره ‌و كه‌م ده‌رامه‌تدا. بڕی پاره‌ی دابه‌شكراو (8500000) هه‌شت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار بوو كه‌ له‌ لایه‌ن خێرخوازانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دابین كرا بوو. له‌ كۆتاییدا ئاماده‌بوان زۆر سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد و خێرخوازانیان كرد بۆ ئه‌م هاوكاریه‌ له‌م به‌ره‌ جه‌ژنانه‌دا وه‌ ئومێده‌وار بوون هاوكاری له‌م جۆره‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت