ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردی خێرخوازی هاوكاری به‌ سه‌ر نازداراندا دابه‌شكرد



به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و هه‌بونی قه‌یرانی دارایه‌وه‌، به‌رواری 8/6/2017 لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری خێرخوازێكی به‌ڕێز هاوكاری جه‌ژنیان دابه‌شكرد به‌ سه‌ر 50 خانه‌واده‌ی نازدار له‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ شاره‌كانی ته‌كیه‌، چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕش. كۆی پاره‌ی دابه‌شكراو 3750000 دینار بوو كه‌ هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك 75000 دیناری وه‌رگرت. سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان زۆر سوپاسی ئه‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزه‌یان كردو هیوا خوازو ده‌ست به‌ دوعا بوون كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م هاوكاریه‌ له‌و خێرخوازه‌ به‌ڕێزه‌ قبوڵ بكات و به‌ چه‌ند قات پاداشتی بداته‌وه‌، وه‌ سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردیان كردو هیوادار بوون به‌رده‌وامی بدرێت به‌م چالاكیانه‌ چونكه‌ به‌ هۆی قه‌یرانی دارایه‌وه‌ خێزانێكی زۆر ئێستا بێ هاوكاری و بێ مووچه‌ن وه‌ پێویستی زۆریان به‌م هاوكاریانه‌ هه‌یه‌ بۆ دابینكردنی پێداویستی ڕۆژانه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا.






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت