ئێواره‌ی دوێنێ 18 ی ڕه‌مه‌زانی 2017 به ئاماده‌بونی بانگخواز
و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێز ( د.مثنى أمين), ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد – لقی گه‌رمیان و
سلێمانی ئێواره خوانێكی به‌ربانگیان ڕێكخست بۆ نزیكه‌ی 75 قوتابی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید له قه‌زای شاره‌زوور. پاش كۆتای به‌ربانگ كردنه‌وه به‌ڕێز د.مثنى أمين به وتارێكی ئیمانی به‌شداری كرد له خوانی
به‌ربانگه‌كه كه بووه مایه‌ی پێخۆشحاڵ بوونی ئاماده‌بوان و سه‌رجه‌میان سوپاسی
ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد – لقی گه‌رمیان و سلێمانیان كرد بۆ ئه‌م چالاكیه به سووده.
شایانی باسه له چه‌ند ڕۆژی داهاتو هه‌مان
ئێواره خوان دوباره ئه‌بێته‌وه بۆ قوتابیه كچه‌كانی هه‌مان زانكۆ له كۆلێژه‌كانی
قه‌زای شاره‌زوور.
ConversionConversion EmoticonEmoticon