ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردی خێرخوازی خواردنی وشكه‌ی به‌ سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكرد


به‌ بۆنه‌ی نزیك بونه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، به‌رواری 24/5/2017  ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد – لقی گه‌رمیان به‌ هاوكاری هه‌ر دوو ڕێكخراوی (ده‌سته‌ی زانایانی موسوڵمان) و ڕێكخراوی (نمارق)  خواردنی وشكه‌ كه‌ پێكهاتبو له‌ 10 مادده‌ی خۆراكی جۆراوجۆر دابه‌شكرد به‌ سه‌ر 200 خێزانی ئاواره‌ كه‌ نیشته‌جێن له‌ كه‌مپی تازه‌دێ له‌ كه‌لار كه‌ زیاتر له‌ 80 خێزانیان له‌و خه‌ڵكانه‌‌ بوون كه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی موصل دا ئاواره‌ بوبون.
چالاكیه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی ئاسوده‌یی ئاماده‌بوان و داواكار بوون ئه‌م چالاكیانه‌ به‌رده‌وام بێت چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان پێوستیان به‌ هاوكاری له‌م جۆره‌ زۆره‌. 

   



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت