پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی قوتابیانی زانكۆی گه‌رمیان


له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵی 2017  و له‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌دا  ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان – دیاله به‌ هاوكاری خێرخوازان پلانی دانا بۆ هاوكاری نازداران و قوتابیای زانكۆ.
پاش ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ڕابردو ( ئازار ) ی 2017 توانرا خواردنی وشكه‌و گۆشت دابه‌ش بكرێت به‌ سه‌ر نزیكه‌ی 1000 قوتابی كوڕ و كچ له‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كانی زانكۆی گه‌رمیان له‌ كه‌لار و وه‌ دابه‌شكردنی هاوكاری مادی به‌ سه‌ر نزیكه‌ی 60 قوتابی كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ سنوره‌كه‌دا، ڕۆژی 11/4/2017 له‌ درێژه‌ی ئه‌و پرۆژه‌دا به‌ هاوكاری خێرخوازان توانرا خواردنی وشكه‌ و گۆشت دابه‌ش بكرێت به‌ سه‌ر 300 قوتابی كچ كه‌ نیشته‌جێن له‌ 100 ژوردا له‌ به‌شه‌ ناوخۆیه‌كانی زانكۆی گه‌رمیان له‌ خانه‌قین. پرۆژه‌كه‌ بووه‌ جێگای ده‌ست خۆشی مامۆستایان و قوتابیان و هیواداربون هاوكاریه‌كان به‌رده‌وام بێت له‌م قه‌یرانه‌دا كه‌ به‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌ی گرتووه‌، وه‌ له‌ كۆتایدا سوپاسی خێرخوازان و ڕابیته‌ی ئیسلامی یان كرد.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت