پرۆژه‌ی به‌هاری نازداران



به‌ بۆنه‌ی یاده‌كانی ڕاپه‌ڕین و نه‌ورۆز، ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیاله‌ به‌ هاوكاری خێرخوازانی ناوخۆی كوردستان له‌ پرۆژه‌ی ( به‌هاری نازداران ) ئه‌مڕۆ 20/3/2017 جل و به‌رگی كوردی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر 80 نازداری شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌ كوڕان و كچان به‌ هیوای ئه‌وه‌ی له‌م به‌هاره‌دا نازداران جیاواز له‌ كاته‌كانی تر وه‌ك هاوڕێكانیان به‌ جل و به‌رگی تازه‌وه‌ ده‌ربكه‌ون.

پرۆژه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی پێخۆشحاڵی نازداران و خانه‌واده‌كانیان و له‌ كۆتایدا سوپاسی ڕابیته‌ و خێرخوازانیان كرد بۆ گرنگی پێدانیان و به‌ سه‌ر كردنه‌وه‌یان به‌ به‌رده‌وامی له‌ پێدانی موچه‌ له‌ یاده‌كاندا،وه‌ ئێمه‌ش وه‌ك لقی گه‌رمیان له‌ ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد سوپاسی خێرخوازان ده‌كه‌ین بۆ به‌ ده‌مه‌وه‌هاتنیان و هیوادارین به‌رده‌وام بن له‌ خێره‌كانیان بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه‌و سودمه‌ندبونی باقی نازداران له‌ جل وبه‌رگی كوردی بۆ ئه‌م به‌هاره‌.


دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت