دابه‌شكردنی هاوكاری به‌ سه‌ر ئاوه‌ره‌كاندا


له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ی خێرخوازی لقی گه‌رمیان و دیاله‌ و بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ سنوری گه‌رمیان نیشته‌جێن به‌رواری 1/3/2017 به‌ هاوكاری چه‌ند ڕێكخراوێكی خێرخوازی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك هاوكاری ناوماڵ و زستانه‌ی دابه‌شكرد به‌ سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ ئۆردوگای ( تازه‌دێ ) له‌ كه‌لار نیشته‌جێن. سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌مپه‌كه كه‌ ژماره‌یان 500 خێزان بوون‌ سودمه‌ند بوون له‌ وه‌رگرتنی ئه‌م ماددانه‌ ( نه‌وت، سۆبا، حه‌سیر، دۆشه‌ك) . له‌ كۆتایدا پرۆژه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی دڵخۆشی سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان و لێپرسراوانی كه‌مپه‌كه‌.




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت