به‌رواری 21/2/2017 ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد ( لقی گه‌رمیان و دیاله ) و ڕێكخراوی دۆستان به هاوكاری خێرخوازانی ناوخۆ به تایبه‌تی شاری كه‌لار خواردنی وشكهیان دابه‌شكرد به سه‌ر قوتابیانی نیشته‌جێ له به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی گه‌رمیان له شاری كه‌لار كه ژماره‌یان 900 قوتابی بوو كه له ( 300 ) ژوور نیشته‌جێن، ( 135 ) ژوور كوڕ‌و ( 165 ) كچ. شایانی باسه چالاكییه‌كان بووه مایه‌ی پێخۆشحاڵ بوونی قوتابیان و لێپرسراوی به‌شه ناوخۆییه‌كان، پێشتریش له سه‌ردانماندا بۆ لای به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كرد‌و هیواداربوو ئه‌م چالاكییانه به‌رده‌وام بێت بۆ خزمه‌تی قوتابیانی زانكۆكه‌یان له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
چالاكییه‌كان
لقی گه‌رمیان
ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد خواردنی به سه‌ر قوتابیانی زانكۆی گه‌رمیاندا دابه‌شكرد
دواتر
« Prev Post
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
Next Post »
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ConversionConversion EmoticonEmoticon