ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیاله،
له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی له سه‌ره‌تای ساڵی تازه ئه‌مڕۆ 17/1/2017 ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی هاوكاری به سه‌ر
350 خێزاندا، كه (305) خێزانیان بێ باوكه‌و (45) خێزانیش هه‌ژارو كه‌م ئه‌ندام و
بێده‌رامه‌تن. پرۆژه‌ی دابه‌شكردنه‌كه (5) ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا بڕی (75) ملیۆن
دینار دابه‌ش ده‌كرێت. شایانی باسه له‌و خێزانانه (50) خێزانیان دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێمن و ئێستا ئاواره‌ن له كه‌مپه‌كانی كه‌لار و خانه‌قین و شاره‌كانی گه‌رمیان.
لێره‌دا زۆر به پێویستی ده‌زانین كه كه
سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێكخراوانه بكه‌ین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق
كه ئه‌م هاوكاریانه‌یان دابین كردووه، وه هیوادارین به‌رده‌وام بین.
ConversionConversion EmoticonEmoticon