ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد نه‌وت ی به‌ سه‌ر خێزانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تتدا دابه‌شكرد.



له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی، ( ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردی خێرخوازی ) - لقی گه‌رمیان و دیاله‌ به‌ بۆنه‌ی مانگی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ 27/12/2016 به‌ هاوكاری ڕێكخراوی ( كایند أید )ی به‌ریتانی نه‌وت ی به‌ سه‌ر 140 خێزانی بێباوك و كه‌م ئه‌ندام و هه‌ژارو كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت له‌ سنوری شاره‌دێی ( شۆڕش ) و ده‌ربه‌ندیخان دابه‌شكرد، هه‌ر خێزانێك 40 لتر نه‌وتی وه‌رگرت. شایانی باسه‌ پرۆژه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی پێخۆشحاڵبونی ئیداره‌ی سنوره‌كه‌ و به‌شداربوانی پرۆژه‌كه‌، چونكه‌ وه‌ك به‌شداربوان ئاماژه‌یان پێكرد تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ نه‌وی دابین كات بۆ ئه‌م شاره‌.

له‌ كۆتاییدا ئیداره‌ی شاره‌كه‌و سودمه‌ندبوان سوپاسی ڕابیته‌ی ئیسلامی كوردی خێرخوازی و ڕێكخراوی ( كایند أید ) یان كرد بۆ ئه‌م چالاكییه‌ به‌ سووده‌ له‌م كاته‌دا.



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت