ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد موچه‌ی 3 مانگ به‌ سه‌ر نازداراندا دابه‌ش ده‌كات.



ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان و دیالی به‌ بۆنه‌ی یادی له‌ دایك بونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی  محمد ( ص ) و نزیك بونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی زاینی، ده‌ستی كرد به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی ( 3 ) مانگی كۆتای 2016 بۆ نازدارانی ناوخۆی كوردستان و كۆتا موچه‌ی ساڵ 2016 بۆ باقی نازداران له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.بڕی پاره‌ی دابه‌شكراو بۆ ئه‌م موچه‌یه‌ نزیكی ( 150 ملیۆن دیناره‌ ) كه‌ ( 1050 ) نازدار سودمه‌ند ده‌بن لێی. ماوه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌كه‌ ( 2 ) هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت و ئه‌مڕۆ 14/12/2016 یه‌كه‌م ڕۆژی دابه‌شكردنه‌كه‌ بوو. شایانی باسه‌ به‌ دابه‌شكردنی ئه‌م موچه‌یه‌ نازدارانی ناوخۆی كوردستان موچه‌ی (12) مانگیان وه‌رگرتووه‌ له‌ ( 4 ) جاردا هه‌ر جارێك ( 3 ) مانگ. 






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت