دابەشكردنی نەوت و بەتانی بەسەر 200 خێزانی هەژاری شاری هەڵەبجە


لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد لەكۆتاییەكانی مانگی مەولوددا 2000 خێزانی هەژاری شاری هەڵەبجەی شەهیدی بەسەر كردەوە بە دابەشكردنی دەبەیەكی بیست لیتری نەوت و بەتانیەك لەگەڵ جانتای خێزانی و پێڵاو. ئەم پرۆژەیە بەبۆنەی مانگی مەولودی پێغەمبەر(درودی خوای لێبێت) بەهاوكاری رێكخراوی كایند ئەید ی بەریتانیا لەشاری بیرمینگهام ئەنجام دراوە. لای خۆشیانەوە خێزانانی سودمەند لەم پرۆژەیەو ستافی ئیداری شاری هەڵەبجە سوپاسی رابیتەو خێرخوازانی بەریتانیایان كرد بۆ بەسەركردنەوەیان لەم وەرزی سەرمایەدا.












دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت