لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد: دابەشكردنی موچەی نازداران بۆ مانگەكانی9 و 10 دەستی پێكرد



یەكێك لە كارو پرۆژەكانی رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی سەرپەرشتی و كەفالەتكردنی مناڵانی بێباوك/ نازدارانە. لەدێژەی چالاكیەكانیدا ئەمرۆ 21-11-2016 لقی سلێمانی رابیتە دەستیكرد بەدابەشكردنی موچەی نازداران بۆ هەردوو مانگی 9 و 10 بۆ نازدارانی كەفالەتكراو لەلایەن خێرخوازانی هەرێمی كوردستان و خێرخوازانی دەرەوەی هەرێم. ژمارەی نازدارانی ناوخۆ كە ئەم جارە موچە وەردەگرن 1294 مناڵی بێباوكە بە گوژمەی 144610600 سەدوچل و چوار ملیۆن و شەشسەدودەهەزارو شەشسەد دینارە كە بەبڕی جیاواز دابەشدەكرێت، هەروەها ژمارەی نازداران كە لەلایەن خێرخوزانی دەروە كەفالەتكراون و ئەم جارە موچە وەردەگرن 203 نازدارە و بری 25318000 بیست و پێنج ملیۆن و سێسەدو هەژدەهەزار دینارە. كۆی ئەو پارەی بەسەر 1497 نازداردا دابەشدەكرێت نزیكەی170000000 سەدو حەفتا ملیۆن دیناری عێراقیە.
 بریار وایە پرۆسەی دابەشكردنەكە بەسنوری ناوشاری سلێمانی و دەوروبەریەوە ماوەی هەفتەیەك بخایەنێت.









دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت