به شدارى كردن لة نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و مزگه‌وته‌كانی شاره‌دیی جه‌له‌ولا (گولاله‌



پاش ئه‌وه‌ی به‌ ریز به‌ریوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به‌و نوسراوه‌ی سه‌ ره‌وه‌ داوای كرد له‌ ریكخراوه‌كه‌مان به‌ شداری بكه‌ ین له‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و مزگه‌وته‌كانی جه‌له‌ولا كه‌ ئیستا دانیشتوانه‌كه‌ی پاش دوو سال ئاواره‌بون به‌ هۆی ده‌ستی ره‌شی  داعشه‌وه‌ جاریكی ئاوه‌دانی ده‌كه‌نه‌وه‌ ،ئیمه‌ش وه‌ك لقی گه‌رمیان و دیالی رابیته‌ی ئیسلامی كورد وه‌ ریكخراویكی خیرخوازو پشتگیری لیقه‌ وماوان به‌ پیویستمان زانی به‌ ده‌ م داواكاریه‌ كه‌وه‌ برۆین و به‌ شداری بكه‌ ین . هه‌ نگاوی یه‌ كه‌ م خیراو به‌وه‌ی له‌ به‌رده‌ ستمان هه‌ بوو كه‌ بری (4000000) چوارملیون دینار وه‌ هه‌نگاوی دووه‌م دروست كردنی ده‌رخسته‌و(كشف) ناردنی بۆ ریكخراوه‌ خیرخوازیه‌ كان -- ئه‌مرۆ 25-10-2016 وه‌فدیكمان سه‌ردانی ناحیه‌ی ناوبراوی كرد بۆجیبه‌جی كردنی هه‌ نگاوی یه‌كه‌م پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ لایه‌ن ناحیه‌كه‌وه‌ به‌دروست كردنی لیژنه‌یه‌ك و دیاریكردنی چوارمزگه‌وت و دوو قوتابخانه‌ بۆ به‌ شداری كردنی ئیمه‌ له‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌یان -مزگه‌ونه‌كان (ابی حنیفه‌" الرحمه‌ ،عمربن الخطاب ،الاسراء والمعراج وه‌قوتابخانه‌كان (الشروق،الهدی) ی سه‌ ره‌ تایی وه‌هیوادارین له‌ هه‌ نگاوی دووه‌مدا خیرخوازان هاوكارمان بن له‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی باقی مزگه‌وت و قوتابخانه‌كان چونكه‌ له‌ راستیدا كوردانی دانیشتوی ئه‌ م جیگانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئيدارةى هه‌ ریمی كوردستان هه‌ قیان زۆره‌ له‌ سه‌رمان به‌ دریژایی شورش و میژوی كورد سوته‌مه‌نی بون و ئاواره‌ بون ئیستاش به‌ شداری كردنی خه‌ لكی هه‌ ریمی كوردستان و ریكخراوه‌ خیرخوازیه‌كان ده‌رفه‌ تیكی باشه‌ بۆ ئه‌ وان كه‌ هه‌ ست بكه‌ ن براكانیان خه‌ م خۆریانن -- ئیمه‌ له‌ لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد -ئاماده‌ین هاوكاری سه‌رجه‌م خیرخوازانی به‌ ریز بكه‌ ین بۆ 
به‌ شداری كردن له‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناحیه‌ ی جه‌ له‌ ولا دوای داعش-- وه‌ سوپاسی ده‌ ستی خیری هه‌ ركه‌ سیك ده‌ كه‌ ین 
 كه‌ هاوكارمان بیت له‌ م پرۆژانه‌دا به‌ هه‌ ر بریك بیت چونكه‌ ئه‌ ركیكی گه‌وره‌یه‌ شانمان داوه‌ته‌ ژیری.





         




 
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت