دابه‌شكردنی ئاوی پاكژ به‌ سه‌ر ئاواره‌كاندا له‌ لایه‌ن ( رابیته‌ی ئیسلامی كورد )ه‌وه‌



پاش ئه‌وه‌ی له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م چالاكیه‌دا له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌ كاره‌باو پێویستی ئاو دانرا بۆ دوو ده‌زگای پاڵاوتنی ئاو له‌ ئۆردوگای ( ئه‌ڵوه‌ند-1 ) له‌ شاری خانه‌قین كه‌ نزیكه‌ی ( 950 ) خێزانی ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێ یه‌ ، له‌ به‌رواری 8/10/2016 وه‌ ده‌زگاكان كاریان پێكراو ڕۆژانه‌ بڕێكی باش ئاوی پاكژ دابه‌ش ده‌كرێت به‌ سه‌ر دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌دا. شایانی باسه‌ پێشتر ئه‌م ئۆردوگایه‌ ته‌نها سودیان له‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی ئه‌ڵوه‌ن وه‌رده‌گرت كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ بۆیان ده‌هێنان. چالاكیه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی سوپاسی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌و دڵخۆشی دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌ كه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ به‌رده‌وام پێویستیان به‌ پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ هه‌بوه‌. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ لاین ( لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد)ه‌وه‌ جێبه‌جێ كرا به‌ بڕی ( 1300000 ) دینار.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت