راگەیەندراوی كۆتایی كۆنگرەی ساڵانەی رابیتەی ئیسلامی كورد .

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان.

لەژێر دروشمی بەرەو گەشەپێدانی تواناكان، لەپێناو بەختەوەری مرۆڤ دا رابیتەی ئیسلامی كورد لە شاری سلێمانی لە بەرواری 29/9/ 2016دا(24) هەمین كۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست بەسەرپەرشتی و چاودێری پرۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆكی رابیتە و ئامادەبوونی بەشێك لە دامەزرێنەران و ئەنجوومەنی بەڕێوەبەربردنی باڵا و سەرپەرشتیاری لقەكانی رابیتە لە ئەوروپا دەستی بەكارەكانی كرد.
سەرەتای كۆنگرەكە بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد و پاشان وتەی بەخێرهاتن لەلایەن (حسین نجم الدین رسوڵ) سەرۆكی دەستەی باڵای رابیتە خوێندرایەوەو تیایدا بەخێرهاتنی ئامادەبوان كرا، لە وتەیەكدا كە لە سەرەتای كۆنفرانسەكەدا پێشكەشی كرد دكتۆر عەلی قەرەداغی سوپاسی هەوڵا و كۆششی بەردەوامی سەرجەم لقەكانی رابیتەی كرد و تیشكی خستە سەر رۆڵی گرنگی كاری خێرخوازی ،بەتایبەتی لە ئەم بارودۆخە ناهەموارەدا كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت، كە پێویستیەكی ئاینی و نیشتمانیە كە بەشێك بین لە چارەسەر و بەدەم نەهامەتیەكانیەوە بچین، پاشان باسی لەوەكرد كە پێویستە رابیتەی ئیسلامی كورد داهێنانی نوێی هەبێت لە كاری رێكخراوەیی دا و بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوی نوێ بنێت.وجەختی كردەوە لە سەر هاوسەنگی لە گرنگی دان بە كاری خێرخوازی لە كوردستان و دەرەوە ،چونكە هەردوكیان تەواو كەری یەكترن.
لە پاشاندا لە رێگەی بەرپرسی دەستەی باڵاوە كار و چالاكی دەستەی كارگێڕی باڵاو سەرجەم لقەكان خوێندرایەوە، كە لە ماوەی ساڵێكدا توانیویەتی زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار بۆ بواری كاری خێرخوازی خەرج بكات و بۆ ئەم مەبەستەش سوپاسی هەوڵا و كۆششی خێرخوازانی ناوخۆی كوردستان و دەرەوەی كرد و هەڵوێستەكانی بەرز نرخاند.
لە دانیشتنی كۆتایی كۆنگرەكەدا ئەندامانی كۆنگرە كاری هەڵسەنگاندنی پرۆژەو  و چالاكیەكانی ساڵی رابردوو پێداچوونەوە بە بڕیار و راسپاردەكانی كۆنگرەی پێشوودا كراو بۆ ساڵی داهاتووش كۆمەڵێك بڕیار و راسپاردەی نوێ‌ خرایە روو، كە بەشێوەیەكی گشتی جەخت كردنەوەبوو لەسەر گرنگی دانی زیاتر بەكاری خێرخوازی و داهێنانی شێوازی نوێ‌ و بەشداری پێكردنی گەنجان و كەسانی پسپۆڕ لەم بوارەدا ،هەروەها بە كۆی دەنگ بڕیاردرا بە زیادكردنی بەشی ئافرەتان لە دەستەی باڵاو سەرجەم لقەكان هەروەها گرنگی دان بە بڵاوكردنەوەی كلتوری خێرخوازی و زیاتر بە جەماوەری بوونی رابیتەی ئیسلامی كورد و ناساندنی وەك رێكخراوێك كە تەنها مەبەستی خزمەتكردنە بە مرۆڤ بەگشتی و بە تایبەتیش هەژاران و نەداران و منداڵی بێ‌ باوك و بەشداری كردن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و عێراق، هەروەها زیاتر خۆشكردنی پەیوەندی لەگەڵا رێكخراوە خێرخوازی و مرۆڤ دۆستەكان لە ناوەوەو دەرەوەی كوردستان و دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵا كۆمپانیا و كەسایەتیە خێرخوازیەكان و هەماهەنگی كردنی دامەزراوەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردن بە گەلی كوردستان و زیاتر گەشەپێدان و بەرەوپێش چوونی كۆمەڵگەی كوردی.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت