به‌ڕێوه‌به‌ری لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد سه‌ردانی سنوری ناحیه‌ی جلولاء ( گوڵاڵه‌ ) ده‌كات



به‌رواری 21/9/2016 به‌ڕێوه‌به‌ری لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوڕێیه‌تی لێپرسراوی نوسینگه‌ی كه‌لار سه‌ردانی سنوری ناحیه‌ی جلولاء ( گوڵاڵه‌ ) یان كرد به‌ مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی ڕابیته‌ی ئیسلامی له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاولكاریانه‌ كه‌ داعش له‌ سنوره‌كه‌دا كردویه‌تی پاش داگیركردنی شارو شارۆچكه‌كان.

له‌ سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌دا، به‌ڕێز ( به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جلولاء ) پێشوازی له‌ وه‌فده‌كه‌ كرد و سوپاسی كردن كه‌ سه‌ردانی ناحیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاولكاریانه‌ی به‌سه‌ر سنوره‌كه‌دا هاتووه‌. پاشان به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری لق كورته‌یه‌ك باسی( مێژوی ڕێكخراوه‌كه‌ و ئه‌و چالاكیانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوو پێشكه‌ش  به‌ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق  كروه‌ ) كرد. له‌ به‌شێكی دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی شاره‌وانی جلولاء به‌شدار بوو وه‌ پاشلن وه‌فده‌كه‌ سه‌ردانی لێپرسراوی وه‌قفی سونی كرد له‌ ناحیه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا باسی چۆنیه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان كراو ئه‌وانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هاوكاری و پێدانی جیگا بۆ كاره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌.

له‌ كۆتایدا به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاولكاری قوتابخانه‌كان و مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه‌ به‌ یاوه‌ری وه‌فدی وه‌قفی سونی و په‌روه‌رده‌ی جلولاء سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌و مزگه‌وت و قوتابخانانه‌ كرا كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌ركه‌وته‌ ( كشف )یان بۆ بكرێت به‌ مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان، وه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌قفی سونی و په‌روه‌رده‌ی جلولاء ( 7 ) ده‌رخسته‌یان پێشكه‌ش به‌ ڕێكخراوه‌كه‌مان كرد به‌ مه‌به‌ستی ناردنیان بۆ ڕێكخروه‌ خێرخوازیه‌كان و خێرخوازان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.








  
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت