لە لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد 
دابەشكردنی موچەی نازداران دەستی پێكرد

لقی سلێمانی بەشی نازداران لە رابیتەی ئیسلامی كورد بە پێی خشتەیەك و بۆ ماوەی هەفتەیەك دەستی بە دابەشكردنی مووچەی ئەو نازدارانە كرد كە لەلایەن خێرخوازانی ناوخۆوە كەفالەتكراون و ژمارەی ئەو نازدارانەی بۆ ئەم جارە مووچە وەردەگرن (1691) نازدارە و دابەشبوون بەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، وەك لە خشتەی دابەشكرنی مووچەدا هاتوە دابەشكراوە بەسەر شەش ناوچەدا( سلێمانی و دەوروبەری، رانیەو حاجیاواو چوارقورنە، قەڵادزێ، هەڵەبجەو خورماڵ و سەیدسادق، پێنجوێن و عەربەت و هەڵەبجەی تازە.) كۆی ئەو موچەی دابەشدەكرێت بڕی (183470700) سەدو هەشتاو سێ ملیۆن و چوارسەدو حەفتاهەزار و حەوت سەد دیناری عێراقیە. شایانی باسە جگە لە موچەكانیان جل و بەرگی نوێ بۆ (500)لە نازدارانی دەروەی شاری سلێمانی دابینكراو دابەشكرا بەسەریاندا.  



















دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت