دابین كردنی ئاوی پاك بۆ ئۆردوگای ئه‌ڵوه‌ند (1) له‌ خانه‌قین له‌ لایه‌ن (ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد)ه‌وه‌



ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی گه‌رمیان له‌ سه‌ر داوای قائمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین له‌ چالاكییه‌كدا كه‌ بڕی ( 1300000 ) ی تێچووه‌ توانی هه‌ردوو ده‌زگای ئاو پاڵاوتن كه‌ پێشتر دانرابو له‌ ئۆردوگای (ئه‌ڵوه‌ند 1) بخاته‌ كارله‌ گه‌ڵ ڕاكێشانی پێویستی دابه‌شكردنی ئاو له‌ بۆری و به‌لوعه‌ و پێویستی كاره‌بایی بۆ كاركردنی هه‌ر دوو ده‌زگاكه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ بڕێكی باش ئاو ده‌پاڵێوێت، وه‌ به‌هۆی چه‌ند خاڵێكی دابه‌شكردنه‌وه‌ دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌ كه‌ (950) خێزانه‌ ڕۆژانه‌ لێی سودمه‌ند ده‌بن. شایانی باسه‌ له‌ سه‌ر داوای ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌ڕێز قائمقامی خانه‌قین 2 ته‌نكی ئاو كه‌ قه‌باره‌ی هه‌ریه‌كه‌یان (5000) لتره‌ دابین كرد بۆ پرۆژه‌كان، وه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژی داهاتودا دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌ سودمه‌ند ده‌بن له‌ ئاوی پاكژ بۆ خواردنه‌وه‌.




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت