ئاماده‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ ئۆردوگای ئه‌لوه‌ند



پاش ئه‌وه‌ی به‌ ریز قائمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین په‌یوه‌ندیان پیوه‌ كردین به‌و نوسراوه‌ی له م سایته‌ بلاو مان كرده‌وه‌ و كه‌تیدا داواكاربون هاوكاری ئۆردوگای ئه‌لوه‌ندله‌خانه‌قین بكریت له‌دابین كردنی كاره‌با -- سوپاس بۆ  خوای گه‌وره‌ كه‌تونرا بۆ مانگی اب-2016 بری 9000 نۆ هه زار لتر گازو 100 لتر رۆن دابین بكریت ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركی خیرخوازیكی به‌ریز له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه‌ بوو وه‌ له‌ ریگه‌ی به‌ ریز سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد كه‌ ئیمه‌ش وه‌ك لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و ئیداره‌و دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌وه‌ زۆر سوپاسی به‌ ریز سه‌رۆكی رابیته‌ و ئه‌ و خیرخوازه‌ به‌ ریزه‌ ش ده‌كه‌ین وه‌داواكارین خوای گه‌وره‌ پاداشی به‌ چه‌ندان قات بداته‌وه‌ وه‌ له‌ گه‌ل مه‌لائكه‌كاندا ده‌ لیین (اللهم اعط منفقا خلفا
وه‌شایانی باسه‌ هه‌رله‌م مانگه‌دا هاوكاری ئۆردوگای ناوبراومان كردووه‌ له‌چاك كردنه‌وه‌ی یه‌كیك له‌مولیده‌كان .








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت