قائمقامى خانةقين داواى هاوكارى ده‌كات بۆ ئاواره‌ی سنوره‌كه‌ی

له‌ نوسراویكدا كه‌نیردراوه‌ بۆ رابیته‌ی ئیسلامی كورد -- لقی گه‌رمیان قائمقامی خانه‌قین داوای هاوكاری ده‌كات له‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ ئۆردوگای ئه‌لوه‌ند نیشته‌جین وه‌ له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئیشاره‌ت به‌ وه‌ ده‌كات كه‌ هاوكاری ده‌وله‌ت بۆ خه‌لكی ئۆردوگاكان وه‌ستاوه‌و حكومه‌ت ئیستا ناتوانیت هاوكاریان بكات له‌به‌ر كیشه‌ی دارایی به‌تایبه‌ت پیویستی ئۆردوگای  ئه‌لونده‌ له‌ سوته‌مه‌نی (رۆن و گاز )كه‌پیویسته‌ بۆ دابین كردنی كاره‌بای رۆژانه‌ی ئۆردوگاكه‌ كه‌ نزیكه‌ی (950) خیزانی تیدا نیشته‌جییه‌ شایانی باسه‌ زیاتر له‌ سال و نیریك ده‌بیت مانگانه‌ (10000) لتر گازو 100 لتر رۆن و هاوكاری كارپیكه‌رانی مولیده‌كان له‌ لایه‌ن ریكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌ دابین كراوه‌ كه‌به‌رده‌وامی جیگای سوپاسی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌و دانیشتوانی ئۆردوگاكه‌یه‌ 


دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت