سوپاسنامەی رابیتەی ئیسلامی كورد بۆ خێرخوازانی كوردستان


بسم الله الرحمن  الرحيم 
مَّثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّائَةُ حَبَّةٍ ۗ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاءُ ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ 
به‌ناوی دەستەی باڵای رابیتەی ئیسلامی كوردو سەرجەم لقەكانمان لە ناوخۆی هەرێمی كوردوستان و دەرەوە رێز و سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی ئەو خێرخوازە خاوەن هەڵوێست و دڵسۆز و بەڕێزانە دەكەین كە لە ماوەی ئەم مانگی رەمەزانەدا بە دەم بانگەوازی پڕۆژە خێرخوازیەكانەوە هاتن لە بوارەكانی كەفالەتكردنی منداڵانی بێ‌ باوك و هاوكاری خێزانی هەژار و نەخۆش و خاوەن پێداویستی تایبەت و ئاوارەكانبەهۆی ئەم هاوكارییانەوە ئێمەش لەماوەی ئەم مانگەدا لە سەرجەم لقەكانی رابیتەدا لە كوردستان وعێراق توانیمان كەفالەتی ( 115 ) منداڵی بێ‌ باوك بكەین وبڕی ( 1.312.286.000) یەك ملیاروسێ‌ سەد ودوانزە ملیۆن ودووسەد و هەشتاوشەش هەزار دینار لەو پڕۆژانەدا خەرج كراوەو(20000)خێزان لێی سوودمەند بوون.داواكارین لە خوای گەورە ئەو هاوكارییانە بكاتە توێشووی ڕۆژی دوایی و پاراستنی ماڵ و منداڵ و سامانەكانتان لە زیان و بەڵاو بیكاتە بەرەكەتی نەبڕاوە لە دنیا و دوا ڕۆژدا . هەر شاد و سەركەوتووبن خوای گەورە پشتیوانی هەموان بێت
(إِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ )

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت