رابیتەی ئیسلامی كورد ئاهەنگێك بۆ منداڵان سازدەكات


بەبۆنەی رۆژی جیهانی مناڵانەوە رابیتەی ئیسلامی كورد لقی كەركوك لە ژێر دروشمی (بە زەردەخەنەكەت ژیان خۆشتر دەبێت) بە ئامادە بوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ،وچەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، هەڵسا بە سازدانی ئاهەنگێك بۆ (150) منداڵی نازدار ی بێ باوك  لە پاركی (هەپی لاند)












هەر بەو بۆنەیەشەوە نیوەڕۆ خوانێكی بۆ منداڵەكان ودایانیان ساز كرد وموچەی دوو مانگ و دیاری بەسەر منداڵان دابەشكرا. لە كۆتاییدا دەست خۆشی ورێز لێنان درایە سەرۆكی ئەنجومەنی پاریزگای كەركوك وسەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ و ئەندامانی ئەنجومەنی بەشدار بوو و خاوەنی پاركی هەپی لاند بۆ هاوكارییان لە كارەكانی رابیتەی ئیسلامی كورد لقی كەركوك.















هەروەها لە پردێ ئاهەنگێكی خنجیلانەی سازدەكات بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە بۆ  80 منداڵی بێ باوك لە شارۆچكەی پردێ.











شایەنی باسە رابیتەی ئیسلامی كورد بەردەوام لە خەمی منداڵان دڵخۆشكردنی منداڵندایە و 1/6 وەك یادی منداڵان رابیتەی ئیسلامی كورد ئاهەنگێكی خنجیلانە لەو شارۆچكەیە بۆ بێ باوكان سازدەكات و موچەی دوو مانگ و  دیاری بەسەر منداڵان دابەش كرا.
كۆی گشتی تێچوو 4139000 دینار چوار ملیون سەد سی ونۆ هەزار دینار.

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت