لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد هاوكاری خۆراكی گەیاندە ئاوارەكانی باشوری عێراق



لە بەردەوامی پرۆژەكانی رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی بۆ ئاواكان، بەهاوكاری رێكخراوی قەتەری خێرخوازی سەبەتەی خۆراكی گەیاندە ئاوارەكان لەكەمپی بەرزنجە كە ژمارەیان 110 خێزانە. هەر سەبەتەیەكی خۆراكی پێك هاتبوو لە 20 كیلۆ خۆراك كە بری 10 كیلۆ برنج و 10 كیلۆ لە پێداویستیەكانی تر وەك (دۆشاوی تەماتە، رۆنی زەیت، نۆك، نیسك، فاسۆلیا، چاو شەكرو...).  هەروەها بەهەمان ئەندازە 250 خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی شاری سلێمانی بەسەر كردەوە بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەریاندا. كۆی بری دابەشكراو 360 سەبەتی خۆراكی بوو. ئەمەو وابریارە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا چەند پرۆژەیەكیتر جێبەجێبكات.













دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت