خوانی به‌ربانگ بۆ كریكاری كۆمپانیای ئۆرانوس


رابیته‌ی ئیسلامی كورد- لقی گه‌رمیان به‌هاوكاری خیرخوازیكی شاری كه‌لارئیواره‌ خوانیكی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی بۆ كریكارانی كۆمپانیای ئۆرانوس  ریك خست كه‌ كاری پاك كردنه‌وه‌ی ناو شاری كه‌لاریان له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ كه‌ژماره‌یان زیاتر له‌ 150 كریكار ده‌بوو چه‌ند زمانی جیاوازو ره‌نگ و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تیدا بوو وه‌نوینه‌ری كۆمپانیاو شاره‌وانی كه‌لار ئاماده‌ی ئیواره‌ خوانه‌كه‌ بوبون له‌ كۆتایی به‌ ربانگه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان و نۆینه‌ری شاره‌وانی زۆر سوپاسی رابیته‌ی ئیسلامی كوردو خیرخوازی به‌ ریزیان كردو هیواداربون ئه‌م چالاكیه‌ ناوازانه‌ به‌رده‌وام بیت بۆ خزمه‌ت كردنی ئه‌م چینه‌ جیاوازانه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌ وانه‌یان خه‌لكی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بون بۆ زیاتر ئاشنا بون به‌ كه‌لتوری ئیسلامی و كورده‌واری وه‌شایانی باسه‌ ئیواره‌ خوانه‌كه‌ نزیكه‌ی 1000000 یه‌ك ملیون دیناری تیچووه‌






دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت