دابه‌ش كردنی خواردنی ره‌مه‌زانی به‌سه‌ر ئاواره‌دا



له‌دریژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد - لقی گه‌رمیان وه‌به‌هاوكاری ریكخراوی شیخ عیدی خیرخوازی دابه‌ش كردنی خواردنی ره‌مه‌زانی به‌سه‌ر هه‌ردوو كه‌مپی ئاواره‌ (تازه‌دی و قۆره‌تو) له‌سنوری قه‌زای كه‌لار وه‌له‌م چالاكیه‌دا سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌ردو كه‌مپه‌كه‌ كه‌ كه‌نزیكه‌ی (800) خیزان بون سود مه‌ند بون له‌نزیكه‌ی (30) كغم خواردنی جۆراوجۆر وه‌چالاكیه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی پیخوشحال بونی ئیداره‌و دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ كه‌زۆربه‌یان ئاواره‌ی خه‌لكی فه‌ لوجه‌ بون وه‌دوعای خیری زۆریان بۆ رابیته‌ و لایه‌نه‌ به‌خشه‌ره‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كرد وه‌ئیمه‌ش لیره‌دا به‌پیویستی ده‌زانین كه‌سوپاسی ئیداره‌ی هه‌ردوو  كه‌مپه‌كه‌ بكه‌ین له‌ ریكخستنی چالاكیه‌كه‌دا به‌ شیوه‌یه‌كی گونجاو و بی كیشه‌ وه‌تیچوی پرۆژه‌كه‌ 23000000دیناربوو 







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت