رابیته‌ی خێرخوازی به‌ هاوكاری ڕێكخراوی یه‌كگرتووی خوشكان سیمینارێك بۆ پ.د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سازكرد

رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان له‌ هۆڵی ئوتێل تایتانیك له‌ شاری سلێمانی سیمینارێكیان سازكرد بۆ پ.د.عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌ هاوڕێیه‌تی د.عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز و به‌یان نوری.
سیمیناره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ (كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێكه‌وتننامه‌ی خێزان ) به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له‌ رۆژانی 3 - 6 /4/2016 له‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌سترا به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 150 نوێنه‌ری رێكخراو و كه‌سایه‌تی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
له‌ سیمیناره‌كه‌ی هۆڵی تایتانیك دا دكتۆ عه‌لی قه‌ره‌داغی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئیسلامدا و پاشان به‌ درێژی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان د.عومه‌ر و به‌یان نوری دا باسیان له‌ چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره‌ و بابه‌ته‌كانی كرد و پاشان ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ خوێنرایه‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ له‌ سیمیناره‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی عێراق و كوردستان و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاینی به‌شداربوون و له‌ كۆتایشدا گفتوگۆیه‌كی فراوان كرا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ و سیمیناره‌كه‌ش نزیكه‌ی 2:30 خایاند.











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت