پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی گەیشتەوە هەرێمی كوردستان

نیوەڕۆی  ئەمڕۆ سێ شەممە 19-4-2016  بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەڕێز (پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید) سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ و بەڕێز (حسین نجم الدین رەسول) سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵای رابیتەی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانە پێشوازی لێكرا.
پاشان لەبارەگای رابیتەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی لەلایەن بەڕێزان مامۆستایانی زانكۆی گەشەپێدانی مریی و بەڕێوەبەری لقی سلێمانی  و كەركو ك و گەرمیانی  رابیتەی ئیسلامی كورد و سەرجەم فەرمانبەرانی رابیتەوە پێشوازی لێكرا.  
جێی ئاماژە بۆ كردنە وا چاوەڕوان دەكرێت بەِێزیان چەند رۆژێك لەهەرێمی كوردستان بمێنێتەوەو چەند دیدارو كۆبونەوەیەكیش ئەنجام بدات، لەهەمان كاتدا سبەینێ‌ بەشدار دەبێت لە سێیەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆی كەلەشاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت