رابیته‌ی ئیسلامی كورد 400 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی گه‌یانده‌ كامپی عه‌ربه‌ت

لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری خێرخوازانی قه‌ته‌ر 400 سه‌به‌ته‌ی خۆراكی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كامپی عه‌ره‌به‌تدا دابه‌شكرد ، كه‌ سه‌به‌ته‌كه‌ بریتی بوو له‌ ( برنج - زه‌یت - دۆشاو - ساوه‌ر - نیسك - نۆك - فاسۆلیا - - چا ).
له‌ پرۆژه‌كه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی پ.د. عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد جێبه‌جێكرا به‌ڕێزیان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان كرد و پشتیوانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد و گه‌لی كوردی بۆ ئاواره‌كان دوپات كرده‌وه‌ و پێی راگه‌یاندن ئێره‌ ماڵی خۆتانه‌ و ئێمه‌ش برا و خوشكی ئێوه‌ین پشت به‌خوا ئێوه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆتان و جارێكی تر له‌ شوێنی خۆتان ژیانێكی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی به‌رده‌وام به‌ده‌م داخوازی و پێداویستی ئاواره‌ و په‌ناهه‌نده‌كانه‌وه‌ بووه‌ و سوپاسی خێرخوازانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ پشتیوان و هاوكاری گه‌رمی پرۆژه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كوردن.

















دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت