رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی موچەی 2 مانگ بەسەر 1528 نازدار دابەشدەكات


بەشی نازداران لەرابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی بەمەبەستی یارمەتیدانی منداڵانی بێباوك، بەهاوكاری خێرخوازانی ناخۆ  موچەی مانگەكانی 1 و 2 /2016 بەسەر (1582) نازدار دابەشدەكات. 
ئەمرۆ بەرواری 6/4/2016 لەدرێژەی كارو چالاكیەكانیدا لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد دەستی بە دابەشكردنی موچەی ناوخۆی نازداران كرد كە ژمارەیان 1582 نازدارە، بری كۆی موچە كە دابەشدەكرێت 188.609.775 سەدو هەشتاوهەشت ملیۆن و شەشسەدو نۆهەزارو حەوتسەدوحەفتاو پێنج دینارە. بۆ ناوچە جیاوازەكانی سنوری شاری سلێمانی بەم شێوەیە: سلێمانی و دەوروبەری (822 نازدار)، رانیەو حاجیاواو چوارقورنە( 239نازدار)، هەڵەبجەو خورماڵ و سەیدصادق (203 نازدار)، قەلادزێ (123 نازدار)، پێنجوێن (50 نازدار)، عەربەت و هەڵەبجەی تازە (145 نازدار). وابریارە دابەشكردنمی مووچەی نازداران تا 16/4/2016 بخایەنێت.











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت