یەكێتی نابینایانی كوردستان سەردانی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد دەكات


وەفدێكی یەكێكتی نابینایانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە هاوبەش نعمان ئەورەحمان سەرۆك و سۆزی مۆفق لێپرسراوی پەیوەندیەكانی یەكێتی نابینایان سەردانی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد دەكەن و لەلایەن جمال محمود كریم لێپرسراوی لق و سالار حمەصاڵح لێپرسراوی ئیداری پێشوازیان لێكرا. 
لە سەردانەكەدا باس لە هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر لەلایەن هەردوو لادا كرا. لەبەرامبەر ئەو هاوكاریانەی رابیتەی ئیسلامی كورد پێشكەش بە نابینایانی كردووە یەكێتی نابینایان چەپكە گوڵی رێز و سوپاس و پێزانینێكی ئاراستەی لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد كرد. 
رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی تا ئیسَتا چەند پرۆژەیەكی خێرخوازی بۆ یەكێتی نابینایان ئەنجامداوە وەك هاوكاری نەقدی بەتایبەت لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.




دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت