رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاریكردن و دابین كردنی سوته‌مه‌نی له‌ ئۆردوگای ئه‌ڵوه‌ند- 1:




لقی گه‌رمیانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ هاوكاری ڕێكخراوی (نه‌مارق) بۆ گه‌شه‌پیدان و فریاگوزاری له‌ مانگی 3 ی 2016 به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌یاندنی هاوكاری بۆ ئۆردوگای (ئه‌ڵوه‌ند-1) له‌ شاری خانه‌قین كه‌ نزیكه‌ی 940 خێزانی ئاواره‌ی تێدا ده‌ژی به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه‌:

1- 12000 لیتر گازوایل بۆ 2 مۆلیده‌ كه‌ كاره‌با ده‌دات به‌ ئۆردوگاكه‌.
2- 120 لیتر ڕۆن بۆ گۆرینی ڕۆنی مۆلیده‌كان بۆ مانگی 3.
3- پیدانی (350000) دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ مۆلیده‌كان.
4- هاوكاریكردنی كارمه‌ندی به‌ گه‌ر خستنی مۆلیده‌كان به‌ بری (500000) دینار.
5- هاوكاریكردنی ئیداره‌ی ئۆردوگاكه‌ (ئه‌ڵوه‌ند -1) به‌ بری (250000) دینار.
6- هاوكاریكردنی كارگوزار (خادم) ی مزگه‌وتی عالیاوا به‌ بڕی (250000) دینار. 



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت