پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی گەیشتەوە هەرێمی كوردستان


ئێوارەی یەك شەممە 7-2-2016 بەڕێز پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و سەرۆكی رابیتەی ئیسلامی كورد، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان و لەلایەن بەڕێز (پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید) سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆو بەڕێز (حسین نجم الدین رەسول) سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵای رابیتەی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانە پێشوازی لێكرا.
پاشان لەبارەگای رابیتەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی لەلایەن بەڕێزان مامۆستا (صلاح الدین محمد بەهائەدین) ئەمینداری پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكگرتوو و فەرمانبەران و كارمەندانی رابیتەی ئیسلامی پێشوازی لێكرا.
جێی ئاماژە بۆ كردنە چاوەڕوان دەكرێت بەڕێز د. عەلی قەرەداغی چەند رۆژێك لە هەرێمی كوردستان بمێنێتەوەو چەند دیدارێكی زانستی و ئەكادیمیش ئەنجام بدات.



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت