ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی باشووری كەركوك سوپاس نامەیەك ئاراستەی رابیتەی ئیسلامی كورد دەكات


لە پاش هەڵمەت و هاوكارییەكانی رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و بەرەكانی جەنگ شێخ جەعفەر شێخ موستەفا لێپرسراوی هێزەكانی 70 بە ناوی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی باشووری كەركوكەوە سوپاسنامەیەك ئاراستەی رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی دەكات.

لە سوپاسنامەكەدا كە ئاراستەی رابیتەی كراوە سوپاسی رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی كراوە كە هاوكاری پاراستنی شاری كەركوكی (برایەتی) كردووە و هیوای سەركەوتن و ئومێدی زیاتریان خواستووە.

شایەنی باسە بەرواری 2.2.2016 رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی لە پرۆژەیەكدا هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پێداویستی و جلی زستانەی پێشكەش بە قارەمانەكانی نیشتیمان كرد.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت