رابیتەی ئیسلامی كورد(خێرخوازی) جارێكی تر لە پرۆژەیكی تردا بە هاوكاری خێرخوازانی كوردستان موچەی دوو مانگی بەسەر نازداراندا دابەشكرد.
سەرباری ئەو قەیران و كێشە دارایەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە سوپاس بۆ خوا خێرخوازان بەردەوامن لەسەر گەیاندنی هاوكارییەكانیان بۆ نازداران.
شایەنی باسە لەم پرۆژەیەدا 1000 خێزانی بێباوك موچەیان وەرگرتووە و بڕی ئەو یارمەتیەی دابەشكراوە بڕی(54750000) پەنجا و چوار ملیۆن و حەوت سەد پەنجا هەزار دیناری عێراقییە.
ئێمە لە رابیتەی ئیسلامی كورد سوپاس خێرخوازانی كوردستان دەكەین كە بەردەوامن لەگەڵ پرۆژەكانی ئێمەدا و هاوكارن بۆ سەرخستنی پرۆژەكانمان ، لە خوا دەخوازین هەمیشە ماڵ و سەروەت و سامانیان پر لە بەرەكەت و روو لە زیادبوون بێ.
ConversionConversion EmoticonEmoticon