رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی بەتانی و خۆراكی بەسەر ئاوارەكانی گەرەكی خاك دابەشكرد


لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد بەهاوكاری رێكخراوی نەماریق بۆ فریاگوزاری، 350 ئاوارەی دانیشتوی گەرەكی خاك لە راپەرین بەسەر كردەوە بە دابەشكردنی بەتانی و پێڵاوی مناڵان و گەورە و سەبەتەی خۆراك كە پێك هاتبوو لە 8 مادەی خۆراكی. ئەم پرۆژەیە بە هەماهەنگی لە گەڵ لیژنەكانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا. نزیكەی 500 خێزانی ئاوارەی باشورو باكوری عێراقی لە گەرەكی خاك نیشتەجێن بەڵام 350 خێزانیان پێشتر بێبەشبوون لە هاوكاریەكان، جێی ئاماژەیە بەشێكی زۆر لەو ئاوارانە یەزیدین و خەڵكی شەنگال ن و لەدوای ئازاد كردنی ناوچەكەیان بەهۆی وێرابوونی خانوو ماڵەكانیانەوە نەگەراونەتەوە.








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت