لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد هاوكاری ئاوارەكانی كەمپی عەربەتی كرد


ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی به‌هاوكای ڕێكخراو و خێرخوازان به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاكی و پرۆژە خێرخوازیەكانی. لەدوا پرۆژەشدا لقی سلیمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ ڕێكخراوی  (نمارق) بۆ فریاكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان لەكەمپی عەربەت هاوكاری گه‌یانده‌ (500) خێزان، جۆری هاوكاریەكەش ئەم جارە لەسەر داوای ئیدارەو سەرنشینانی كەمپەكەبوو كه‌ بریتی بو له‌ دابەشكردنی ئارد (بری 20 كیلۆ) بۆ هەرخێزانێك، هەروەها دابەشكردنی (3840) جوت پێڵاوی گەورەو بچوك و (370) قەمسەڵەی منداڵان. 








دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت