لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد 150ملیۆن دیناری وەك مووچەی نازداران دابەشكرد


رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی لەبەرواری 6-2-2016 دەستی بە دابەشكردنی مووچەی  نازداران كرد كە لەلایەن خێرخوازانی ناوخۆوە كەفالەتكراون، ئەمە لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان  بەقەیرانێكی دارایی سەختدا تێدەپەرێت و  فەرمانبەرانی حكومەت مووچەی چوار مانگی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوە.  سەرجەمی ئەو بێباوكانەی لەپرۆژەی ئەم جارەدا مووچە وەردەگرن 1266 نازدارە كە دابەش بوون بەسەر دەڤەری راپەرین و بتوێن، هەڵبجەی شەهید و سەید سادق، پێنجوێن و شارەزور، بەبڕی 150,319,750 سەدو پەنجا ملیۆن و سێسەدو نۆزدە هەزارو حەوت سەدو پەنجا دینار.












دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت