رابیتەی ئیسلامی كورد پێشوازی لە وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا دەكات


رابیتەی ئیسلامی كورد لە پایتەختی رۆشنبیری پێشوازی كرد لە میوانانی حەوتەمین فیستیڤاڵی خاڵ و وتاربێژی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز.

سەرۆكی دەستەی كارگێری باڵای رابیتەی ئیسلامی كورد ( حسێن نەجمەدین رەسول) بە یاوەری بەرێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی رابیتەی ئیسلامی كورد ( ئیحسان قادر ) و (جەمال مەحمود) بەرێوەبەری لقی سلێمانی لە شاری سلێمانی پێشوازییان لە وەفدێكی میوانانی فیستیڤاڵی خاڵ كرد كە ئەمساڵ فیستیڤاڵی خاڵ.

حسێن نەجمەدین رەسول بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانانی كرد و باسی لە پرۆژە و كارەكانی رابیتەی ئیسلامی كوردی وەك یەكەم رێكخراوی خێرخوازی كوردی بۆ ئامادەبووان كرد و لای خۆیەوە (د.عكرمە صەبری) وتاربێژی مزگەوتی ئەقسای پیرۆز هەوڵ و تێكۆشانی رابیتەی ئیسلامی كوردی بەرز نرخاند و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە رێكخراوی وەك رابیتە توانیویەتی بەدەم هەژار و لێقەوماو و نەدارانەوە بچێت و دوعای خێری بۆ سەرجەم كارا و كارمەندانی رابیتەی ئیسلامی كورد كرد.


شایەنی باسە رابیتەی ئیسلامی كورد وەك رێز و خۆشەویستییەك بۆ میوانانی فیستیڤاڵی خاڵ بۆ هەریەك لە میوانانی دیاری تایبەتی پێشكەش كردن و بەشێك لە چالاكییەكانی رابیتەی ئیسلامی كورد لە ماوەی ساڵانی رابردوودا پێشكەش كردن.











دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت