لقی هەولێری رابیتەی ئیسلامی كورد بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی ئامادەییەكانی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان بە بۆنەوەی یادی لەدایكبونی پێشەوای مرۆڤایەتی محەمەد دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت ، ئاهەنگێكی خجیلانەی بۆ نازداران و بێ باوكانی سنووری لقەكەیان ساز كرد.
لە ئاهەنگەكەدا كە بەبەشداری نازداران و سەرپەرشتیاری نازداران سازكرابوو چەندین وتە و وتار و سروود و گۆرانی و یاری و برگەی جیا جیا بۆ شاد كردن و دڵخۆشكردنی بێ نازان لەو یادەدا ئەنجام دران.
شایەنی باسە رابیتەی ئیسلامی كورد هەموو ساڵێك لە یادی سەروەری مرۆڤایەتیدا بە چەندین جۆر ئەو یادە بەرز رادەگرێت و چەندین مەراسیمی جیاواز ساز دەكات بەتایبەت بۆ بێ نازان و بێ نەوایانی كوردستان.
ConversionConversion EmoticonEmoticon