رابیتەی ئیسلامی كورد ساڵی 2015ی پر لە چالاكی و خزمەت بەڕێ كرد

رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی وەك هەمیشە و پشتیوان بە خوا و بە هاوكاری خێرخوازانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، توانیویەتی بەردەوام خزمەت بە چینی هەژار و پەناهەندە و ئاوارە و بێ نازان بكات.

ساڵی 2015 وەك ساڵێكی پڕ قەیران و ساڵێكی دژوار بۆ هەموو چینەكانی هەرێمی كوردستان رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی هەمیشە پێشەنگ بە هاوكاری خێرخوازانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان چاوی لەسەر ئەو نازدار و هەژار و پەناهەندانە بووە كە لە هەرێمەكەماندا هەیە، وەك خزمەتی بەردەوامی خۆی توانیویەتی لە ساڵی 2015 دا بڕی (7.334.775.000) ملیار دینار دابەش بكات و پێشكەشی هەژاران و نەدارانی بكات.

وەك لە خشتەكەی سەرەوەدا هاتووە رابیتەی ئیسلامی كورد زۆرترین خزمەتی لە دەڤەری سلێمانی بووە و توانیویەتی بڕی ( 2.632.604.750) ملیار دینار لە پرۆژە و كار و چالاكیەكانی بۆ نازداران و هەژاران و ئاوارەكان پێشكەش بكات.

شایەنی باسە رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی پاڵپشت بە كۆمەكی و هاوكارییەكانی خێرخوازان ئەم پرۆژانەی جێبەجێكردووە و سوپاسی بێ پایانی بۆ هەموو خێرخوازان هەیە و دەخوازێت پەروەردگار لە هەموو ناخۆشی و بەربەستێك بیان پارێزێت و ماڵ و سەروەت و سامانیان پر بكات لە بەرەكەت و خێر.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت