رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی لە 2015دا زیاتر لە 7 ملیار دیناری لە پرۆژەكاندا خەرجكردووە


رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی تەنها لە 2015دا 4.984.250.000 دیناری لە پرۆژەی چاودێری كۆمەڵایەتی دا خەرجكردووە.

سەرەرای نەبوونی مودجە و كێشەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستان ، خێرخوازان و بەخشەران بەردەوامن لە هاوكاری كردنی رابیتەی ئیسلامی كورد بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان.
وەك لە خشتەكەی سەرەوەدا هاتووە رابیتەی ئیسلامی كورد زۆرترین خزمەتی بە بێ نازان و بێ باوكان و ئاوارە و پەناهەندەكان كردووە ئەمەش سەرەرای ئەوەی كە رابیتەی ئیسلامی كورد بەردەوامە لە جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی تر كە بۆ خزمەتی دین و ژیانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە.

شایەنی باسە رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی لە 2015دا توانیویەتی بڕی 7,334,776,000 دینار خەرج بكات لە پرۆژەكانیدا و ئەمەش بە فەزڵی خوا و پشتیوانی خێرخوازانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستانی دەزانێت.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت