وەزارەتی ناوخۆ بە ناوی حكومەت و گەلی كوردستانەوە سوپاس و پێزانینێك ئاراستەی رابیتەی ئیسلامی كورد دەكات

بە نوسراوی فەرمی ژمارە 188 لە بەرواری 24.11.2015 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە ناوی گەل و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سوپاس و پێزانینێك ئاراستەی رابیتەی ئیسلامی كورد دەكات .

لە نووسراوەكەدا وەزارەتی ناوخۆ سوپاسی رابیتە دەكات كە سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەن رابیتەی ئیسلامی كورد بەردەوام لە خزمەت و كۆمەكییەكانی نەوەستاوە و هەمیشە خەمخۆری خەڵك و پەنابەر و ئاوارەكان بوون , هەروەها ستایشی ئەوەی كردووە ئەگەر رێكخراوە ناحكومیەكان و رێكخراوە خۆبەخش و مرۆڤ دۆستەكان نەبن ناتوانن بەدەم ئەم هەموو قەیرانەوە بن كە توشی هەرێمی كوردستان بووە.

شایەنی باسە رابیتەی ئیسلامی كوردی خێرخوازی بەردەوام و بێ وچان سەرەرای هەبوونی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش كە بەرۆكی هەرێمەكەمانی گرتووە , رابیتە بەردەوام بووە لە خزمەت كردن بە هەژاران و نەداران و بێ نازان و ئاوارە و پەنابەرانی ئەم وڵاتە بەتایبەت برا پێشمەرگەكان لەبەرەی شەڕ و خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان كە رابیتە بەبێ چاوەروانی كافیل دەست بەجێ منداڵی خانەوادەی شەهیدان كەفالەت دەكات و لە ئەستۆی دەگرێ.
دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت