كۆبونەوەی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی رابیتەی ئیسلامی كورد بەرێوەچوو

رۆژانی 17و 18/11/2015 لەشاری دهۆك بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامان ئەنجومەن كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجامدا.
لەو كۆبونەوەدا كە دوورۆژ بەردەوامبوو ئەنجومەن بەوردی لەسەر پلان و كارو چالاكی رابیتە لە سێ مانگی رابردوودا هەڵوێستەی كرد و گرفت و لەمپەرەكانی تاوتوێ كرد.
لەبەشێكی تری كربونەوەكەدا ئەنجومەن پلانی شەش مانگی داهاتوی پەسەندكرد لەشێوازی ئامادەسازی بۆ هاوكاری ئاوارەو پەناهەندەكان لەوەرزی زستانی داهاتودا، هەروەها بەردەوامبوون لەكەفالەتی منداڵانی بێباوك و دابینكردنی هاوكاری بۆ ئەو منداڵانەی تا ئێستا كەفالەت نەكراون.
هەروەها ئەنجومەن سوپاسی خێرخوازانی كوردستانی كرد كە بەشداری جوامێرانەیان بەردەوامە سەرەرای گرفتی ئابوری و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران. بەهەمان شێوە سوپاسی ئەو رێكخراوە خێرخوازیانەشی كرد كە لەبەشەكانی كاری خێرخوازی رابیتەدا بەشداری و كۆمەك و هاوكاری پێشكەش دەكەن. پاشان بەچەندین  بریارو راسپاردە كۆتایی بە كۆبونەوەكە هێنا.





دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت