لقی سلێمانی رابیتەی ئیسلامی كورد موچەی مانگەكانی 9 و10ی دابەشكرد


سەرەرای نەبوونی موچەو قەیرانی دارایی رابیتەی ئیسلامی كورد لقی سلێمانی دەستی كرد بەدابەشكردنی موچەی نازداران بۆ مانگەكانی 9و10/2015 لەكاتێكدا فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی ئەیلولیان وەرنەگرتوە.
جمال محمود بەرێوەبەری لق رای گەیاند لەمرۆوە رۆژی هەینی دەستیانكردوە بەدابەشكردنی موچەی نازداران لە سنوری شاری سلێمانی و دەڤەری بتوێن و راپەرین. هەروەها ژمارەی ئەو نازدارانەی خستەروو كە لەم جارەدا موچە وەردەگرن وتی "2240 نازدار موچەیان هەیەو كۆی گشتی بری پارەكە 214,158,000 دوسەدو چواردەملیۆن و سەدوپەنجاو هەشت هەزارە".  
Add caption









دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت