ده‌سته‌ی كارگێری باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی 2015ی به‌ست

ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی ساڵی 2015ی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت گرێدا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ له‌ شاره‌كانی (هه‌ولێر - سلێمانی -  دهۆك - كه‌ركوك - گه‌رمیان - به‌غدا) تیشك خرایه‌ سه‌ر كار و چالاكیه‌كانی ساڵی 2015 و پرۆژه‌كانی ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو وه‌ك ساڵێكی پڕ له‌ قه‌یران له‌ هه‌رێمی كوردستاندا توانی زۆرترین خزمه‌ت به‌ هه‌ژاران و نه‌داران و نازداران و لێقه‌وماوان بكات. 
ئه‌ندازیار ( حسێن نه‌جمه‌دین ره‌سول ) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێری باڵای رابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆلی رابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ كوردستاندا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند رابیته‌ی ئیسلامی كورد له‌ ساڵی 2015 دا توانی خزمه‌تێكی به‌رچاو به‌ هه‌ژاران و نازداران و لێقه‌وماوان بكات به‌بێ جیاوازی، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر پرۆژه‌ و كاری ئاینده‌ی رابیته‌ی ئیسلامی بۆ ساڵی 2016 كه‌ ئاواره‌ی سووری و عێراقی و نازدار و هه‌ژاران له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاری رابیته‌ی ئیسلامی كورد ده‌بێت ، له‌ كۆتایشدا (حسێن نه‌جمه‌دین ره‌سول) سوپاسی هه‌موو كارمه‌ندانی رابیته‌ی ئیسلامی كوردی كرد كه‌ بێ ماندووبوون به‌رده‌وام له‌ خزمه‌ت پرۆژه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كورددا بوون و هه‌روها سوپاسی هه‌موو ئه‌و رێكخراو و كه‌سانه‌شی كرد كه‌ هاوكاری پرۆژه‌كانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد بوون تا سه‌ركه‌وتن له‌ پرۆژه‌كاندا تۆمار بكات.



دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت