لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی
كورد به‌هاوكاری خێرخوازان و له‌سه‌رداوای نوێژخوێنانی سێ (به‌رادی- ساردكه‌ره‌وه‌ی
ئاو)ی بۆ سێ مزگه‌وتی شاری سلێمانی (مزگه‌وتی هاوكاری، مامۆستایان و مزگه‌وتی محمد
رسول الله كه له‌قۆناغی ته‌واوبوندایه) دابینكرد. لای خۆشیانه‌وه نوێژخوێنان سوپاسی
رابیته‌و خێرخوازانیانكرد بۆ كاری به‌رده‌وامی له‌وجۆره و ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه
رابیته‌ی ئیسلامی به‌رده‌وام هاوكاری مزگهوتەكهیانی كردوه‌و پێداویستیه‌كانی بۆ دابینكردوون.
دابینكردنی به‌رادی ئاو
بۆ مزگه‌وته‌كان یه‌كێكه له‌و پرۆژانه‌ی كه ساڵانێكه رابیته‌ی ئیسلامی كورد به‌هاوكاری
خێرخوازان ئه‌نجامی ده‌دات و تا ئێستا زیاتر له 150 مزگه‌وت له‌سنوری پارێزگای سڵمانی له‌م پرۆژه‌یه سودمه‌ندبوون.
ConversionConversion EmoticonEmoticon