رابیتەی ئیسلامی كورد سوپاس و پێزانینێك پێشكەش بە بەڕێز حاجی شكور دەكات


لەبەر ئەو خزمەتە بەرچاو و هەستی خێرخوازانەی بەڕێزیان بۆ كاری خێرخوازی ، دەستەی كارگێڕی باڵای رابیتەی ئیسلامی كورد سوپاس و پێزانینێك ئاراستەی بەڕێز ( شكور سەفەر حەمەوەیس) ناسراو بە حاجی شكور دەكات.

ناوبراو هەمیشە و بێ ماندوو بوون بەردەوام لە خەمی هەژاران و نازادارانی هەرێمی كوردستان دایە و لە ماركێت و خێرخوازانی بەریتانیاوە كۆمەك و هاوكاری بۆ نازداران كۆدەكاتەوە دەیگەیەنێتە دەستی هەژاران و نازدارانی هەرێمی كوردستان.

شایەنی باسە حاجی شكور 12 ساڵە وەك كارمەندێكی رابیتەى ئيسلامى و خۆبەخشانە ئەم خزمەتە دەكات و تەنها لە پێناو بەدەستهێنانی رەزامەندی خوای گەورە و بەدەست هێنانی ئەجر و خێر لە ئاخیرەتدا.

دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت