رابيته‌ی ئیسلامی كورد موچه‌ی مانگی 7و8ی دابه‌شكرد

رابیته‌ی ئیسلامی كورد وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌ت نازدار و بێ نازانی كوردستان ، ئه‌مجاره‌ش لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد موچه‌ی مانگی 7-8ی به‌سه‌ر نازداراندا دابه‌شكرد.

رابیته‌ی ئیسلامی كورد سه‌ره‌رای دواكه‌تنی موچه‌ و نه‌بوونی بودجه‌ به‌رده‌وامن له‌ گه‌یاندنی هاوكاری موچه‌ی مانگانه‌ی نازداران ، موچه‌ی مانگی 7-8ی به‌سه‌ر نازدارانی ناو شاری سلێمانی ده‌ورووبه‌ری دابه‌شكرد كه‌ بریتی بوون له‌ 2231 نازدار.
جه‌مال مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری لقی سلێمانی رابیته‌ی ئیسلامی كورد رایگه‌یاند ئێمه‌ به‌رده‌وامین و به‌ هاوكاری خێرخوازان موچه‌ی مانگانه‌ی نازدارانمان دابه‌شكردووه‌ ، سوپاسی خێرخوازان ئه‌كه‌ین سه‌ره‌رای دواكه‌تنی موچه‌ قه‌یرانی ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌ هاوكاری كردنی نازداران.

شایه‌نی باسه‌ رابیته‌ی ئیسلامی كورد سه‌ره‌رای قه‌یران و نه‌بوونی بودجه‌ ، هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بووه‌ له‌ گه‌یاندنی هاوكاری و دابینكردنی پێداویستی بێ نازان و هه‌ژاران و خاوه‌ن پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. 







دواتر
« Prev Post
پێشتر
Next Post »
سوپاس بۆ كومێنته‌كه‌ت