به هۆی
پێویستی ئه‌و كار‌و چالاكیانه‌ی كه لقی گه‌رمیانی ڕابیته‌ی ئیسلامی كورد پێشكه‌ش
دانیشتوانی ئۆردوگاكانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیانی ده‌كات، لقه‌كه‌مان له به‌رواری
6/10/2015 سوپاس و پێزانینی دانیشتوانی ئۆردوگای عالیاوه‌ی له خانه‌قین و ئیداره‌ی
ئۆردوگاكه پێگه‌شت كه تیایدا سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی ڕێكخراوه‌كه‌مان
ده‌كه‌ن و هیوا دارن ئه‌و بڕه سه‌مونه‌ی كه ڕۆژانه دابه‌ش ده‌كرێت به سه‌ریاندا
زیاد بكرێت له‌به‌ر پیویستی هه‌ژارانی ئۆردوگاكه، بۆیه ڕێكخراوه‌كه‌مان بڕیاری
دا ئه‌و بڕه له 500 سه‌مونه‌وه زیاد بكات بۆ 600 دانه ڕۆژانه و وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین
له ڕۆژانی داهاتودا به پێی توانا زیاد بكرێت.
به هه‌مان شێوه له به‌رواری 10/10/2015
ڕێكخراوه‌كه‌مان سوپاس و پێزانینێكی تری له لایه‌ن ئیداره‌ی ئۆردوگای ( الوند )
له خانه‌قین پێگه‌شت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
ConversionConversion EmoticonEmoticon